٨ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٠٥
فەرماندەیەکی ژنی پەکەکە لە بەتلیس کوژرا

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کوژرانی ئولزم ئاتساک، یەکێک لە فەرماندەکانی لقی ژنانەی پەکەکە بە نازناوی ڕۆناهی دێرسیم لە پارێزگای بەتلیس هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کوژرانی ئولزم ئاتساک، یەکێک لە فەرماندەکانی لقی ژنانەی پەکەکە بە نازناوی ڕۆناهی دێرسیم لەگەڵ پێنج هێزی دیکەی پەکەکە لە پارێزگای کوردنشینی بەتلیس هەواڵی دا.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هاتووە: یەکێک لە شەش هێزی پەکەکە کە لە ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە دارستانەکانی سهی لە پارێزگای بەتلیس کوژراوە، ئولزم ئاتساکە کە لە لیست پرتەقاڵی تیرۆریستگەلێک بوو کە تورکیا بەدوایدا دەگەڕا و بۆ دەستگیری یان کوشتنی خەڵاتی نەختی دیداری کردبوو.

هەروەها لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا ڕزوان ئێریلماز بە نازناوی ئازاد سورش کوژراوە کە لە لیستی خۆڵەمێشی تورکیا بوو.